دوای 73 ساڵ كه‌شتییه‌ تایبه‌تییه‌كه‌ی هیتله‌ر ده‌دۆزرێته‌وه‌

پێنج شەممە, 19 نیسان 2018 15:17

رۆژنامه‌ی "The Daily Star"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه‌، كه‌شتیێكی ژێرده‌ریایی ئه‌ڵمانی به‌ناوی "U-3523" له‌ له‌ نزیك كه‌ناراوه‌كانی دانیمارك دۆزرایه‌وه‌، كه‌ پێشبینی ده‌كرێت ئه‌دۆڵف هێتله‌ر و داروده‌سته‌كه‌ی سه‌ركرده‌ نازییه‌كان به‌ر له‌ 73 ساڵ له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كه‌شتییه‌وه‌ هه‌ڵهاتبن.

به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌، كه‌شتییه‌كه‌ ژێرده‌ریاییه‌كه‌ له‌دووری 10 میل له‌ باكووری شاری سكاگینی دانیماركی دۆزراوه‌ته‌وه‌.

پشكنینی رووپێوی تیشكی ده‌رایی ئاشكرایكردووه‌، كه‌شتییه‌ دۆزراوه‌كه‌ له‌ قووڵایی 123 مه‌تر له‌ژێر ده‌ریا دایه‌، كه‌ ئه‌و قووڵاییه‌ش پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی كه‌شتییه‌كه‌ زۆر سه‌خت ده‌كات.

تیمی ئه‌و توێژه‌رانه‌ی كار له‌سه‌ر كه‌شتییه دۆزراوه‌كه‌ ده‌كات ئاشكرایانكردووه‌، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌كاتی نقوومبوون له‌ناو كه‌شتییه‌ ژێرده‌ریاییه‌كه‌دا بوون، به‌ تیمی كه‌شتیوانانیشه‌وه‌ 58 كه‌س بوون و، دوای ئه‌وه‌ بقووم بووه‌، كه‌ له‌ 6ی ئایاری ساڵی 1945 فڕۆكه‌یه‌كی به‌ریتانی له‌ جۆری B-24 Liberator بۆردومانی ئه‌و ژێرده‌رییایه‌ كردووه‌، كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ دوواین رۆژه‌كانی به‌ر له‌ كه‌وتنی به‌رلین له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی سۆڤیێت له‌ جه‌نگی دووه‌می جیهانییدا.