ئەردوگان : لە عەفرین زیانی زۆر بەر توركیا كەوت

شەممە, 21 نیسان 2018 20:26

 

 

سەرۆك كۆماری توركیا دانی بەوەدانا، كە لە ئۆپەراسیۆنی سەر عەفرین زیانێكی زۆر بەر سوپای وڵاتەكەیی و میلیشیا هاریكارەكانی كەوتووە.

(رەجەب تەیب ئەردوگان) سەرۆك كۆماری توركیا لەدیدارێكی كەناڵی (NTV) وتی، وڵاتەكەی زیانێكی زۆری بەركەوتووە لە ئۆپەراسیۆنی سوپا بۆ سەر شاری عەفرینی باكووری خۆرئاوای سوریا.

ئەردوگان راشیگەیاند، لەماوەی دوو مانگی ئۆپەراسیۆنی سەر شاری عەفرین (56) سەربازو سەدان چەكداری میلیشیاكان كوژراون كە ئەنقەرە پشتیوانی لێدەكردن.

لەمانگی كانوونی دووەمی رابردوو سوپای توركیاو میلیشیا چەكدارەكان هێرشیان كردە سەر شاری عەفرین و لەلایەن یەكینەكانی پاراستنی گەل ڕووبەڕووی بەرگرییەكی سەخت بوونەوە.

 

ئـ . كـ