ئیسرائیل هەڕەشەی كوشتنی سه‌رۆكی وڵاتێكی عەرەبی دەکات

سێ شەممە, 24 نیسان 2018 11:17

 

رۆژنامەی (یەدیعۆت ئەحرۆنۆت) له‌ زاری وه‌زیرێكی حکوومەتی ئیسرائیل بڵاویكردۆته‌وه‌ و‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ كوشتنی سه‌رۆكی وڵاتێكی عەرەب دەکات، ئه‌گه‌ر رێگه‌ به‌ ئێران بدات له‌و وڵاته‌وه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر ئیسرائیل.


یوفال شتاینتس وەزیری وزە و سەرچاوەر ئاوییەکانی ئیسرائیل رایگەیاند: هەر هێرشێک لە سووریاوە بکرێتە سەر ئیسرائیل، بوونی رژێمی سووریا دەخاتە مەترسییەوە.


وەزیری وزە و سەرچاوەر ئاوییەکانی ئیسرائیل، هۆشداریی ده‌داته‌ بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سووریا و ده‌ڵێت: ئەگەر بەشار ئەسەد رێگا بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بدات، لە سووریاوە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، ئەوا خۆی لە ژیانی خۆی بەرپرسە و ره‌نگه‌ ئیسرائیل هێرشی راسته‌وخۆ بكاته‌ سه‌رۆكی سوریا و له‌ناوی بیكوژێت.

 

 

ش.م