ئەمریكا باڵیۆزخانەی گواستەوە بۆ قودس و عەرەبەكانیش سبەینێ‌ كۆدەبنەوە

سێ شەممە, 15 ئایار 2018 05:29

 

 

دوێنێ‌ ئەمریكا باڵیۆزخانەی خۆی لەشاری قودس كردەوە، سەرانی عەرەبیش بڕیاریانداوە سبەی چوارشەممە كۆبوونەوەیەك سازبكەن.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی شەرقولئەوسەت، بڕیارە سبەینێ‌ چوارشەممە كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی لەسەر ئاستی نوێنەرەكانیان كۆبوونەوەیەك سازبكەن و لەوێدا تاوتوێی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا بكەن بۆ شاری قودس.

كۆبوونەوەكەی كۆمكاری عەرەبی لەسەر داوای فەڵەستین هاتووە، تێیدا گفتوگۆ دەكەن لەسەر گواستنەوەی نا یاسایی باڵیۆزخانەی ئەمریكا بۆ شاری قودس، كە دوێنێ‌ لەمەراسیمێكی گەورەدا بەڕێوەچوو.


گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا بۆ شاری قودس لەسەروبەندی یادی (70) ساڵەی دروست بوونی دەوڵەتی ئیسرائیل هاتووە.

 

ئـ . كـ