ژمارەی شەهیدەكانی فەلەستین بۆ 59 كەس بەرزبویەوە

سێ شەممە, 15 ئایار 2018 08:05

 

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایدەگەیەنێت: لە ئاكامی هێرشكردنە سەر خۆپیشاندەران لە رۆژهەڵاتی غەززە ژمارەی شەهیدان بۆ ٥٩ كەس بەرزبویەوەو زیاتر لە دوو هەزار و 700 كەسیش بریندارن.

 

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لەسەر بەرزبونەوەی ئاماری شەهیدەكان، ڕاگەیاند: ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە ئاكامی تەقەكردنی سەربازانی ئیسرائیل لەو فەلەستینانەی لە ناوچە هاوسنوورەكانی ئیسرائیل لە كەرتی غەززە ناڕەزایەتییان دەردەبڕی دژی گواستنەوەی باڵێوزخانەی ئەمریكا لەتەل ئەبیبەوە بۆ قودس كە شەهیدبوون، بۆ ٥٩ كەس بەرزبۆوە.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد: لە ئاكامی هێرشكردنە سەر خۆپیشاندەران لە رۆژهەڵاتی غەززە ژمارەی شەهیدان بۆ ٥٩ كەس بەرزبۆوە و دوو هەزارو ٧٧٠ی دیكەیش برینداربوون.

 

فەڵەستینییەكان لە ناوچە هاوسنوورەكانی ئیسرائیل لە كەرتی غەززە خیوەتیان هەڵكردوون و بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین دژی گواستنەوەی باڵێوزخانەی ئەمریكا لە تەل ئەبیبەوە بۆ قودس و ٧٠ەمین ساڵوەگەڕی نەكبە (كارەساتی گەورە) دامەزراندنی ئیسرائیل لە ژێر ناوی "رێپێوانی ملیۆنی" خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.

 

 

 

 

س ب