ئابوری ... نرخی نەوت لەبەرز بوونەوە بەردەوامە

چوار شەممە, 16 ئایار 2018 06:45

 

 

نرخی نەوت لەبەرز بوونەوە بەردەوامە، بەشێوەیەك لەچاو چوار ساڵی رابردوو گەیشتۆتە بەرزترین نرخ.

بەرز بوونەوەی نرخی نەوت لەكاتێكدایە كە ئەمریكا لەگەڵ ئێران لەڕێككەوتنی چەكی ناوكی پاشەگەزبۆتەوەو لەئەگەر سەپاندنی سزای نوێ‌ بەسەر ئەو وڵاتە، ئەوا كەرتی نەوت زۆرترین زیانی بەردەكەوێت.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (78.43) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (71.31) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

 

 

ئـ . كـ