باڵیۆزی ئیسرائیل له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی

چوار شەممە, 16 ئایار 2018 12:14

باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەنقەرە، ئیتان نایهـ لە فڕۆكەخانەی ئەتاتوركی ئیستانبوڵەوە دەگەڕێتەوە وڵاتەكەی.


ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویكردوەتەوە"بەیانیی ئەمڕۆ، ئیتان نایهـ لە ئەنقەرەوە بەفڕۆكە گەیشتە ئیستانبوڵ و دواتر لە فڕۆكەخانەی ئەتاتورك وەك هەر گەشتیارێكی ئاسایی چاوەڕوانی كاتی فڕۆكەی وڵاتەكەی كرد."


ئیتان نایهـ بەیاوەریی پاسەوان و ژمارەیەك لە كارمەندانی باڵیۆزخانەكە چووە ناو فڕۆكەكە و سڵاوی لەو رۆژنامەوانانە كرد كە وێنەیان دەگرت.


وەزارەتی دەرەوەی توركیا داوای لە باڵیۆزی ئیسرائیل كردبوو، لەكاتێكدا بە هۆی رووداوەكانی غەززەوە پڕۆتێستۆی وڵاتەكەی دەكرێت، وا گونجاوە ماوەیەك بگەڕێتەوە بۆ ئیسرائیل.


أ.س