سەرۆكی ئەمریكا ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی لەگەڵ سەرۆكی كۆریای باكور، ئاشكراكرد

سێ شەممە, 12 حوزەیران 2018 08:34

 

سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت: لوتكەیەكی مێژووی لە سینگاپور بەڕێوەچوو تیایدا بڕیار درا كۆریای باكور چەكە ترسناكەكانی لە ناو ببات.

 

ئەمڕۆ سێ شەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە لووتكەی مێژوویی نێوان خۆی و كیم جۆنگ ئون سەرۆكی كۆریای باكوور، لە سینگاپور، رایگەیاند: لوتكەیەكی مێژووی لە سەنگاپور بەڕێوەچوو كە تیایدا كۆتایمان بە 70 ساڵ لە ناكۆكی هێنا و كۆبونەوەكەم لەگەڵ سەرۆكی كۆریای باكور زۆر ڕاشكاوانە و ڕاستگۆیانە بووە.

 

 

هەروەها ووتیشی: كۆریای باكور بەڵێنیدا چەكە ترسناكەكانی لە ناو ببات بە تایبەت ئەو چەكانەی كە لەڕابردوودا ئەو وڵاتە تاقیكردونەتەوە و بەو هەنگاوەش گۆڕانكاری گەورە لە پەیوەندیەكانمان ڕودەدات و بەو هۆیەشەوە لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ كۆریای باكور هەڵدەدەینەوە.

 

 

سەبارەت بە سزا سەپێندراوەكانی سەر كۆریای باكور، سەرۆكی ئەمریكا ووتی: سزاكانی سەر كۆریای باكور دەمێنێتەوەو هیوادارم لە داهاتوودا سەرجەم سزاكان هەڵبوەشێتەوە.

 

 

دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە كەسایەتی كیم جۆنگ ئون ووتی: كیم جۆنگ ئون كەسێكی بە توانایە كە لە تەمەنێكی بچوكدا دەسەڵاتی گرتە دەست و توانی وڵات بەڕێوە ببات.

 

 

سەرۆكی ئەمریكا ئەوەشی خستەڕوو: سەرۆك كیم بانگهێشت دەكەم بۆ كۆشكی سپی و ئەویش ئەوەی پەسەند كردووە". 

س ب