چوار خاڵی ڕێككەوتنی ئەمریكاو كۆریای باكوور ئاشكرا دەكرێت

چوار شەممە, 13 حوزەیران 2018 08:29

 

 

دوای ئەوەی دوێنێ‌ لەسەنگافورە دیدارێكی مێژوویان ئەنجامدا، هەریەكە لە ئەمریكاو كۆریای باكوور لەسەر چەند خاڵێك ڕێككەوتوون.

بەپێی بڵاوكراوەی دەزگاكانی راگەیاندن، هەریكە لە (دۆناڵد ترامپ) ی سەرۆكی ئەمریكاو (كیم جۆنگ ئۆن) ی ڕێبەری كۆریای باكوور لەسەر چەند خاڵێك ڕێككەوتوون كە بریتین لەمانەی خوارەوە.

1. ئەمریكا (300) سزای لەسەر كۆریای باكوور هەڵپەسارد.

2. ئەمریكا ئەنجامدانی مانۆری سەربازی هاوبەشی لەگەڵ كۆریای باشوور هەڵپەسارد.

3. واشنتۆن گەرەنتی پارێزگاری ئاسایشی لە كۆریای باشوور دەگرێتە ئەستۆ، بەڵام دەبێت نیمچە دوورگەی كۆریا لەچەكی ناوكی خاڵی بكرێتەوە.

4. كۆریای باكوور واز لەبەرهەمهێنانی چەكی ناوكی دەهێنێت و سەكۆ مووشەكییە دوورهاوێژەكانیش لەناو دەبات.

 

 

ئـ . كـ