رۆحانی جیاواز ده‌ركه‌وت

شەممە, 16 حوزەیران 2018 04:23

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران، شەوی ڕابردوو سەیری یاری نێوان هەڵبژاردەی وڵاتەکەیی و هەڵبژاردەی مەغریبی کرد، لە پاڵەوانێتی جامی جیهانی تۆپی پێی ساڵی ٢٠١٨ لە ڕوسیا.

ڕۆحانی لە هەژاماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ، وێنەیەکی خۆی بە درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە بڵاوکردووەتە، کە سەیری یاری هەردوو هەڵبژادەکە دەکات و چەپڵە لێدەدات کاتێک یاریزانانی وڵاتەکەی گۆڵ تۆمار دەکەن.

گۆڵەکە لەلایەن عەزیز بوهدوز هێرشبەری مەغریبییەوە بە هەڵە لە خولەکی پێنجەمی کاتی زیادکراودا لە گۆڵی وڵاتەکەی تۆمار کراو، بووە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ ڕکابەرە ئێرانییەکەی.

یارییەکانی جامی جیهانی تۆپی پێ ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە لە ڕوسیا دەستی پێکردووە و بڕیارە ماوەی نزیکەی مانگێک بخایەنێت.