لافاو لەچەندین شاروشارۆچكەی ئێران دەدات

یەک شەممە, 17 حوزەیران 2018 18:33

 

جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی فریاگوزاری و مانگی سوری ئێرانی رایگەیاند، چوار كەس بە هۆی لافاوەكانی ئەم دواییە گیانیان لە دەست داوە.

(شاهین فەتحی) لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی میهر وتی: لە دوو ڕۆژی ڕابردوو چوار پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ئەردەبێل، گەیلان و زەنجان ڕووبەڕووی لافاو بوونەتەوە.

ئەو وتیشی، فریاگوزاری بۆ 12 شارو گوند لە 48 كاتژمێری ڕابردوو كراوەو 278 كەسیش یارمەتی بە پەلەیان پێگەیشتووە، فەتحی ئاماژەی بەوەشدا: بە هۆی لافاو چوار كەس گیانیان لە دەستداوە.

 

 

ئـ . كـ