ئیسرائیل سزای سەر غەززە تووندتر دەكات

سێ شەممە, 10 تەمموز 2018 06:39

 

 

ئیسرائیل سزای سەپاند بەسەر كەرتی غەززەو بزووتنەوەی حەماسدا وەكو وەڵامدانەوەیەك بۆ ئەو هێرشانەی كە فەڵەستینییەكان ئەنجامی دەدەن بە بەكارهێنانی فڕۆكەی كاغەزی و باڵۆنەوە كە ئاڵای گڕداریان هەڵگرتووە.

بەشدارانی خۆپێشاندانەكان كە زیاتر لە سێ مانگە لەسەر سنووری غەززە بەردەوامە، دەیان ئاگریان كردۆتەوە لەڕێگەی ناردنی فڕۆكەی كاغەزی و باڵۆنەوە بۆ ناو ئیسرائیل، كە ئەمەش بۆتە هۆی بێزار بوونی سوپای ئیسرائیل.

دانیشتوانی باشووری ئیسرائیل و پارتی چەپی فەرمانڕەوا داوایان كرد سنوورێك دابنرێت بۆ ئەو ئاگرانە تەنانەت كە ئەگەر ناچاریش بن ئەو كەسانە بكوژن كە فڕۆكە كاغەزیەكان هەڵدەدەن، سەرۆك وەزیری ئیسرائیلیش داوای كرد خاڵی سنووری سەرەكی بازرگانی لەگەڵ كەرتی غەززەدا دابخرێت.

(بنیامین نەتنیاهۆ) لەبەردەم پەرلەماندا وتی: لە هەنگاوێكی گرنگدا ئەمڕۆ خاڵی سنووری كەرەم ئەبو سالم دادەخەین، هەنگاوی دیكەش دەبێت كە وردەكاریان لەسەر نادەم.

 

 

ئـ . كـ