پەكەكە كوژرانی 16 سەربازی توركیا و گیان لەدەستدانی سێ گەریلای ڕاگەیاند

16/07/2018 - 10:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 


باڵی سەربازی پەكەكە ناسراو بە هەپەگە ڕایدەگەیەنێت لە ئاكامی چەند چالاكیەكیاندا لانی كەم 16 سەربازی سوپای توركیا لە باكوری كوردستان كوژراون و سێ گەریلاش گیانیان لەدەستداوە.


بە پێی راگەیەنراوی هەپەگە: ڕۆژی ڕابردوو لە شرناخ لە ئاكامی هێرشێكی سەربازیدا 2 سەربازی سوپای توركیا كوژراون.


هەروەك ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچەی سێرت هێرش كراوەتە سەر ئۆتۆمبێلێكی سەربازی و لانی كەم هەشت سەرباز تیایدا كوژراون.

 

ئاماژە بەوەش كراوە لە ١٣ی ئەم مانگە سوپای توركیا لە ناوچەی قەرس كراوەتە ئامانجی چالاكییەكی گەریلاكان و لە ئەنجامدا دوو ئەندامی سوپا كوژراون و ل ە 12ی مانگ سوپای تو كیا لە بەدلیس ئۆپەراسیۆنێكی دەستپێكردووە، چوار سەربازی توركیا كوژران و ئۆپەراسیۆنەكەش هەمان ڕۆژ كۆتایی هات و كشانەوە.


هەروەك هەپەگە گیان لەدەستدانی سێ گەریلای ڕاگەیاندووە .