ئابوری ... نرخی نەوت بەرز بوویەوە

شەممە, 21 تەمموز 2018 06:00

 

 

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرز بوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلارو پێشبینی بۆ كەمكردنەوەی هەناردەی نەوتی سعودییە.

لەهەفتەی رابردوو نرخی نەوت بەخراپی شكا، كە لەچەند مانگی رابردوو وێنەیان نەبووە، بەڵام لە دوو رۆژی رابردوو جارێكی تر نرخەكان بەرز بوونەوەیان تۆمار كردۆتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (73.03) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (70.46) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

 

 

ئـ . كـ