پزیشكی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كوژرا

شەممە, 21 تەمموز 2018 13:36

 

له‌كرده‌وه‌یه‌كی نادیاردا و به‌گوله‌ پزیشكی دڵ كه‌ چاره‌سه‌ری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا جۆرج بۆشی باوكی ده‌كرد له‌شاری هیوستۆنی ئه‌مه‌‌ریكی له‌ هه‌رێمی تیكساس كوژرا .

ئه‌م روداوه‌ له‌نزیك سه‌نته‌ری تكساسی پزیشكی رویدا و شاهێدحاڵێك به‌ روسیا یومی راگه‌یاندوه‌ دوو ماتۆرسكیل ده‌سترێژی گوله‌یان له‌ پزیشك مارك هواسنهت كرد و ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ ده‌ستدا .

شایه‌تحاڵه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌ راسته‌وخۆ بكوژه‌كان شوێنه‌یه‌كان جێهێشت و پۆلیس گه‌یشته‌ شوێنی روداوه‌كه‌ و كه‌سێكی سپی پێست یاخود ئه‌مه‌ریكی لاتینی بوینه‌و ته‌مه‌نیان (30) ساڵ ده‌بوو چاویلكه‌ی دژه‌ رۆژیان له‌چاوبوو، وه‌ كڵاوێكی یاری بیسبۆلیان له‌سه‌ر بووه‌.