دوای 30 به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی جه‌نگی نێوانیان ، ئێران داوای پاره‌ له‌ عێراق ده‌كاته‌وه‌

پێنج شەممە, 09 ئاب 2018 14:01

پەرلەمانتارێكی ئێران رایگەیاند عێراق لەبری پابەندبون بە سزاكانی ئەمریكاوە لەسەر تاران، ئەو 1100 ملیار دۆلار قەرزەی ئێران بداتەوە كە وەك قەرەبوی شەڕی ئێران-عێراق كەوتۆتە لای.

  مەحمود سادقی، پەرلەمانتاری ئێران، ئەمڕۆ(پێنجشەممە) لەتویتێكدا رایگەیاند”بەپێی بڕیارنامەی ژمارەی 598ی (ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی)، عێراق 1100 ملیار دۆلار وەك قەرەبوكردنەوەی زیانەكانی شەڕی سەپێنراو بەسەر ئێراندا قەرزارە.”

 

ئاماژەی بەوەشداوە”ئێران بەهۆی لەبەرچاوگرتنی دۆخی ناهەمواری خەڵكی عێراقەوە داواكردنی ئەو قەرەبوكردنەوەیەی دواخستوە.”

 

ئەوەشی خستۆتەڕو”ئێستا سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبری قەرەبوكردنەوەكە، پابەندبوونی بە سزا ستەمكارانەكانەوە لەسەر خەڵكی ئێران، رادەگەیەنێت.”

 

ئەوەش لەكاتێكدایە كە رۆژی سێشەممەی رابردو حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند كە حكومەتەكەی لەگەڵ سزاكانی ئەمریكادا نییە لەسەر ئێران بەڵام لەبەر بەرژەوەندی وڵاتەكەی پێیانەوە پابەند دەبێت.


f.q