ئارامی بۆ غەززە گەڕایەوە

هەینی, 10 ئاب 2018 05:20

 

 

سەرچاوە فەڵەستینییەكان رایانگەیاندووە، لەنێوان كەرتی غەززەو ئیسرائیل ئاگر بەست راگەیەندراوە.

بەهەماهەنگی میسر، هەریەكە لە ئیسرائیل و كەرتی غەززە ئاگر بەستیان راگەیاندووەو تاكو ئەندازێكی زۆر هێمنی بۆ ناوچەكە گەڕاوەتەوە.

لەچەند رۆژی رابردوودا گرژی لەنێوان غەززەو ئیسرائیل دروست بوو، هەردوولایان بۆردومانی خاكی یەكتریان كردو (44) كەس لەفەڵەستینییەكان بوونە قوربانی.

لەمبارەیەوە رۆژنامەی (یەدیعۆت ئەحرەنۆت) ی ئیسرائیلی بڵاویكردۆتەوە، كە ئەمڕۆ ڕەوشی ناوچەكە ئارامەو بە ئاڕاستەیەكی ئاساییدا دەڕوات.

 

 

ئـ . كـ