ئەردوگان سەبارەت بە دابەزینی بەهای لیرە، هۆشداری دەداتە ئەمریكا

سێ شەممە, 21 ئاب 2018 10:44

 

 

سەرۆك كۆماری توركیا جارێكی دی سەبارەت بە قەیرانی ئابووری لەو وڵاتەكەی قسەی كرد.

(رەجەب تەیب ئەردوگان) سەرۆك كۆماری توركیا لە لێدوانێكیدا وتی، هێرش بۆ سەر ئابووری وڵاتەكەی هیچ جیاوازییەكی لەگەڵ هێرش بۆ سەر ئاڵاكەمان نییە، خەڵكی ئێمە توانای زاڵ بوون بەسەر ئەو كێشانەی هەیە كە لەگەڵی بەرەوڕووبوونەتەوە.

ئەردوگان بنەڕەتی كێشە ئابوورییەكانی ئەو وڵاتەی بەپیلانە دەرەكییەكان بە تایبەتی كارەكانی ئەمریكا وەسف كرد.

لە مانگی رابردوودا ئەمریكا فشای ئابووری خۆی بۆ سەر توركیای بەرز كردۆتەوەو باجی سەر ئەلەمینیۆم و نیكڵی هاوردەیی لە توركیاوە بەرز كردۆتەوەو هەر ئەمەش كێشەی بۆ ئەنقەرە دروست كردووە.

جگە لەوەش بەهای لیرەی توركیای لە بەرامبەر دۆلار بۆ ئاستێكی زۆر كەم دابەزاندووە، ئەمەش بۆتە هۆی كێشەی ئابووری لە توركیا.

 

 

ئـ . كـ