هیومان رایتس وۆچ لەسەر عۆدە دێتە وەڵام

پێنج شەممە, 13 ئەیلول 2018 06:36

 

 

ڕێكخراوی هیومان رایتس وۆچ رایگەیاند، گەورە بانگخوازێكی سعودی ئەگەری هەیە رووبەرووی سزای لەسێدارەدان بكرێتەوە لەبەر كۆمەڵێك پاساوی زۆر لاواز.

بەپێی بڵاوكراوەیەكی ڕێكخراوی هیومان رایتس وۆچ، دەسەڵاتدارێتی سعودییە كۆمەڵێك تۆمەتی زۆر لاوازی داوەتە پاڵ (شێخ سەلـمان عۆدە) گەورە بانگخوازی جیهانی ئیسلامی، زۆرینەیان پەیوەندی بە پرسی كۆمەڵی ئیخوان موسلیمینەوە هەیە، ئەمە لەكاتێكدا قەتەر بەشێوەیەكی ئاشكرا پشتیوانی لەگیراوەكان كردووە.

لەلایەن خۆیەوە (سارە ولیا ویتس) بەڕێوەبەری ڕێكخراوەكە لەناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاندووە، كارەكانی جێنشینی سعودییە (مەلیك موحەمەدی كوڕی سەلـمان) مایەی خۆشحاڵی نییە، بەتایبەتی لەكۆمپانیای ئارامكۆو سەركوتكارییەكانی لەدژی چەندین توێژی كۆمەڵگە.

ڕێكخراوی هیومان رایتس وۆچ داوای لەدەسەڵاتدارێتی سعودییە كردووە، ئەگەر هیچ بەڵگەیەكی بەهێز نییە تاكو كەسانی زیندانی كراو لەتاوانێك تێوەگلاون، ئەوا پێویستە بەزووترین كات ئازاد بكرێن.

 

 

ئـ . كـ