ئەمریكا... پیاوێك خۆیی و هاوسەرەكەیی و چوار كەسی تری كوشت

پێنج شەممە, 13 ئەیلول 2018 07:34

 

لە ویلایەتی كالیفۆرنیا باشووری رۆژئاوای ئەمریكا بەهۆی هێرشێكی چەكدارییەوە پێنج كەس كوژران و چەكدارەكەش كۆتای بەژیانی خۆیهێنا.


بەپێی بەشێك لە هەواڵی ڕاگەیاندنەكانی ئەمریكا، لە ویلایەتی كالیفۆرنیا باشووری رۆژئاوای ئەمریكا پیاوێك هاوسەرەكەی و چوار كەسی دیكەی كوشتوەو لەدوای ڕوداوەكەش كۆتای بەژیامی خۆی هێنا.

 

میدیاكانی ئەمریكا ئەوەشیان خستەڕوو: ئەو چەكدارە هەوڵی ڕوبەڕوبونەوەی لەگەڵ هێزە ئەمینەكان داوە بە مەبەستی هەڵهاتن بەڵام لە كۆتایدا پێش ئەوەی دەستگیربكرێت كۆتای بەژیانی خۆیهێنا.

 

 

 

 

 

س ب