لە 5 ویلایەتی ئەمریكا باری تەنگەتاوی رادەگەیەندرێت

هەینی, 14 ئەیلول 2018 05:48

 

 

دوابەدوای ڕوودانی گەردەلوولی فلۆرانس لەپێنج ویلایەتی ئەمریكاو هەروەها واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا دۆخی نائاسایی ڕاگەیەندرا.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی سی ئێن ئێن، گەردەلوولی فلۆرانس خەریكە نزیك دەبێتەوە لە كەنارەكانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریكاو هەر بۆیە لە ویلایەتەكانی ڤێرجینیا، كارۆلینای باكوورو باشووری، مێریلاندو جۆرجیا دۆخی نائاسایی ڕاگەیەندراوەو فەرمان كراوە كە زیاتر لە یەك ملیۆن كەس لە دانیشتووانی ئەو ویلایەتانە ماڵەكانیان بەجێ بهێڵن.

هێزی ئەو گەردەلوولە لەسێ‌ رۆژی رابردوودا رویداوە، ئەمە وێڕای ئەوەی بارانی بەلێزمەو لافاوی لەگەڵدایەو خێرایی ئەو گەردەلوولە (220) كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكداو ئێستا چاوەڕوان دەكرێت بە هێمن بوونەوەی كەنارەكانی كارۆلینای باكوور.

 

 

ئـ . كـ