لەنێو مزگەوتی پێغەمبەر كەسێك دەستڕێژی گولە دەكات

یەک شەممە, 16 ئەیلول 2018 05:58

 

 

لەنێو مزگەوتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) كەسێكی نەناسراو بەچەكێك تەقەی كردووە، بەڵام پۆلیس دەستگیری كردووە.

ئاژانسی دەنگ و باسی سعودییە بڵاویكردۆتەوە، كەسێكی تەمەن (40) ساڵان كە گومان براوە نەخۆشی دەروونی هەبێت، لەنێو گۆڕەپانی مزگەوتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەشاری مەددینە تەقەی هەڕەمەكی كردووە، بەڵام هیچ زیانێكی لێنەكەوتۆتەوە.

هاوكات هێزە ئەمنییەكان راستەوخۆ ئەو كەسەیان دەستگیركردووەو رادەستی پۆلیسیان كردووە، تاكو لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا بكرێت.

 

ئـ . كـ