پێش نوێژی حەرەمی مەككی دەستگیر دەكرێت

دوو شەممە, 17 ئەیلول 2018 05:47

 

 

دەسەڵاتدارێتی سعودییە پێش نوێژێكی حەرەمی مەككی دەستگیر دەكات و پاش لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا ئازادی دەكات.

دوای هاتنە سەر كورسی دەسەڵات، (موحەمەدی كوڕی سەلـمان) جێنشینی سعودییە دەستی كردووە بەدەستگیركردنی ژمارەیەكی زۆری گەورە زانایان و راگەیاندنكاران و كەسانی سەربەخۆ، دواهەمینیان دەستگیركردنی (شێخ بەندەر بن عەبدولعەزیز بەلیلە) ی پێش نوێژی مزگەوتی حەرەمی مەككی بووە، بەشێكیش لەوان لەدۆخێكی سەختدا ژیان بەسەر دەبەن.

زانیارییەكان باس لەوەدەكەن، كە بەلیلە چوار رۆژ دەستگیركراوەو لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا كراوەو دواتر ئازاد كراوە.

 

 

ئـ . كـ