بەهەوڵی توركیا، شەڕی سەر ئیدلب ڕاگیرا و ناوچەی ئارام دروست دەكرێت

سێ شەممە, 18 ئەیلول 2018 08:11

 

لە كۆبونەوەی لوتكەی نێوان هەردوو سەرۆكی ڕوسیا و توركیا، بڕیار درا بە وەستاندنی هیرشی ڕوسیا و حكومەتی وریا بۆ سەر پارێزگای ئیدلب و دروستكردنی ناوچەیەكی ئارام و لە چەك داماڵراو لە نێوان ئۆپۆزسیۆن و حكومەتی سوریا.


شەوی ڕابردوو دوا بەدوای كۆبونەوەی لەگەڵ ڤلادیمیر پۆتین سەرۆكی ڕوسیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ووتی: ڕوسیا بڕیاری داوە هێرشی سەر ئیدلب ڕابگرێت و ناوەچەیەكی لە چەك داماڵراو لە نێوان ئۆپۆزسیۆن و سوپای سوریا دروست بكرێت.


ئاشكراشی كرد: هێزی هاوبەشی ڕوسی و توركیا چاودێری ناوچە ئارامەكە دەكەن.

ئەردۆغان لەبارەی رووسیا وتیشی: "تاوەكو ئێستا چاوەڕوانین بۆ ئەوەی ھەرچی زوە جارێكی دیكە گەشتكردن لەنێوان ئەو دوو وڵاتە بەبێ ڤیزە دەستپێبكاتەوە، سەبارەت بەم بابەتەش وەزارەتە پەیوەندیدارەكانمان كاری لەسەر دەكەن ".