حكومەتی سوریا فڕۆكەیەكی ڕوسی خستە خوارەوە و 14 سەرباز كوژران

سێ شەممە, 18 ئەیلول 2018 08:53

 


دوای چەند كاتژمێرێك لەونبونی فڕۆكەیەكی ڕوسی جۆری ئێس 20، بەفەرمی تێكشكانی لەلایەن سیستمی بەرگری سوریاوە ئاشكراكراو و كوژرانی 14 سەربازی ڕوسی بەهۆیەوە ڕاگەیەنرا.


وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند دوای ئەوەی دوو فڕۆكەی ئیسرائیلی بۆردومانی چەند ناوچەەیكی سوریایان كردووە، بونەتە هۆی دروستكردنی پشێوی بۆ سیستمی ڕاداری دژە موشەكی سوریا و بەهۆیەوە سیستمی ئێس 200 ، فڕۆكەكەی خستۆتە خوارەوە.


لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، فڕۆكە سەربازییە رووسییەكە ١٤ سەربازی تیادا بووە و لە میانی گەڕانەوەی بۆ بنكەی ئاسمانی حمێمیم لە سووریا لە كاتێكدا كە لە ئاسمانی دەریای ناوەڕاست بووە لە سیستمی راداردا نەماوە و ونبووە.