ئەمریكا : ئێران پەنا بۆ هێز ببات، ئەمە دەكەین

شەممە, 22 ئەیلول 2018 05:44

 

 

ئەمریكاو ئێران بەردەوامن لەتۆمەتباركردنی یەكتری بەگرژبوونی پەیوەندییەكانی نێوانیان، ئەوەش لەدەمێكدایە كە سەپاندنی گەمارۆكانی سەر تاران نزیك بۆتەوە.

لەمبارەیەوە (مایك پۆمپیۆ) وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەدیدارێكی تۆڕی تەلەفزیۆنی سی ئێن ئێن وتی، ئێران گەورەترین وڵاتی جیهانە بۆ پشتیوانی كردن لەتیرۆر، بۆ نموونە پشتیوانی دەكات لە حزبولڵای لوبنانی و میلیشیا چەكدارەكانی ناوخۆی عێراق و حوسییەكانی یەمەن، ئەوەش بارودۆخی ناوچەكەی ئاڵۆز كردووە.

ناوبراو وتیشی، ئێران هەڕەشەی ئەوە دەكات كە پەنا بۆ بەكارهێنانی هێز دەبات بۆ لێدانی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لەناوچەكە، ئەوەش دەبێتە مایەی بەكارهێنانی هێز لەلایەن واشنتۆنەوە لەهەر ئەگەرێكی لەم شێوەیە.

هاوكات (موحەمەد جەزاد زەریف) وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، ئیدارەی ئێستای ئەمریكا مایەی هەڕەشەیە لەسەر ئارامی و ئاسایشی ناوچەكەو جیهان.

 

ئـ . كـ