خێراییەكەی 200 كیلۆمەترە، گێژەلوكەیەكی بەهێز ئەم وڵاتەی گرتەوە

شەممە, 22 ئەیلول 2018 06:52

 

 

گێژەلوكەیەكی بەهێز پایتەختی كەنەدای گرتۆتەوەو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان زیانێكی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

بەپێی هەواڵێكی سكای نیوز، گێژەلوكەكە خێراییەكەی دەگاتە (200) كیلۆمەتر لەیەكێك كاتژمێرو ئێستاش (130) ماڵی بەبێ‌ كارەبا هێشتۆتەوەو ئۆتۆمبێل سەراو ژوور دەكات و داریش لەڕەگەوە دەردەكێشێت.

هاوكات ئاماژە بەوەشكراوە، كە ئەو گێژەلوكەیە زیانێكی زۆری لێكەوتۆتەوەو حكومەتیش باری تەنگەتاوی راگەیاندووە.

 

 

ئـ . كـ