سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە نمایشێكی سەربازی لەشاری ئەهوازی باشووری ئێران دەستی پێكرد و لەكاتی بەڕێوەچونی نمایشەكەدا هێرشێكی چەكداری ئەنجام دراوەو بەهۆیەوە هەشت سەرباز كوژران.
میدیای فەرمی ئێران ڕایگەیاند: ئەو هێرشەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لەكاتی بەڕێوەچونی نمایشێكی سەربازی لەشاری ئەهوازی باشووری ئێران ڕویدا، هێرشەكە تیرۆرستی بوەو بەهۆیەوە هەشت سەرباز كورژان و 20 كەسی دیكەش برینداربوون.
هەروەها میدیای فەرمی ئێران ئەوەشی خستەڕوو: هێرشبەرەكان دوو كەس بون و كوژراون و چەند كەسێكیش دەستگیركراون.
س ب