هێرشبه‌رانی ئه‌هوازی ئێران خۆیان ئاشكراكرد

شەممە, 22 ئەیلول 2018 12:21

وتەبێژێک بە ناوی بزووتنەوەی خەباتی عەرەبی بۆ ئازادکردنی ئەهواز، کە گروپێکی بەرهەڵستکاری حکومەتی ئێرانە، بەرپرسیارێتی لە هێرشەکەی ئەمڕۆی ئەهواز گرتەئەستۆ.

هەروەها یەعقوب توستەری وتەبێژی ئەو بزووتنەوە لە لێدوانێکی تری ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت، هێرشەکە تۆڵەیەکە دژی چەوساندنەوەی هاووڵاتییە عەرەبەکانی ئەهواز لە باشووری خۆرئاوای ئێران.

لەلایەکی ترەوە و بە گوێرەی دواین ئامار، لەو هێرشەدا ٢٤ کەس کوژران و زیاتر لە ٥٠ کەس برینداربوون.

تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای ئەھواز لەکاتی بەڕێوەچوونی نمایشێكی سه‌ربازی  لە یادی شەڕی ئێران ـ عێراق، چەند چەکدارێک دەستڕێژی گوللـەیان کردووە.



ف.ق