ترامپ : بەبێ‌ واشنتۆن شا سەلـمان دوو هەفتە حوكم دەكات

چوار شەممە, 03 تشرینی یەکەم 2018 05:36

 

 

سەرۆكی ئەمریكا جارێكی تر هێرشی كردەوە سەر سعودییەو رایگەیاند، ئەگەر واشنتۆن نەبێت، تەنها دوو هەفتە لەدەسەڵات دەمێننەوە.

(دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا لە ویلایەتی میسیسپی وتارێكی پێشكەشكردو جارێكی تر رەخنەی تووندی ئاڕاستەی دەسەڵاتدارێتی سعودییە كرد.

ئەو پێی وابوو كە ئەگەر واشنتۆن نەبێت، ئەوا دەسەڵاتەكەی (شا سەلـمان) تەنها دوو هەفتە دەتوانێت بمێنێتەوە.

ترامپ وتی، بە مەلیك سەلـمان دەڵێم، تۆم خۆش دەوێت، بەڵام ئێمە سعودییە دەپارێزین، ئێمە نەبین تۆ تەنها دوو هەفتە لەكورسی دەسەڵات دەمێنیەوە.

گومان براوە كە لێدوانە توندەكانی ترامپ لەبەرامبەر سعودییە دوو پەیامی لەخۆ گرتبێت، یەكێكیان بریتییە لەوەی كە هانی ئەو وڵاتە بدات سەرمایەكەی بەچەكی ئەمریكی بدات، پەیامێكی تریش ئەوەیە كە بەشێك لەسەرمایەكەیان لێوەربگرێت.

 

 

 

ئـ . كـ