وه‌زاره‌تێك بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خۆكوشتن ته‌رخان ده‌كرێت

10/10/2018 - 15:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

تیریزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وەزیرێکی تایبەت بە رووبەرووبوونەوەی دیاردەی خۆکوشتن و نەخۆشییە دەروونییەکان دامەزراند.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا (جاکی دویل برایس)ی بۆ ئەو پۆستە دەستنیشانکردووە بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ دیاردەی خۆکوشتن و نەخۆشییە دەروونییەکان.

سەرباری نزمبوونەوەی دیاردەی خۆکوشتن لە بەریتانیا، بەڵام هێشتا ساڵانە لەو وڵاتە ٤هەزار و ٥٠٠ کەس خۆیان دەکوژن.

دەستنیشانکردنی ئەو وەزیرە نوێیە لە حکومەتی بەریتانیا لە کاتێدایە، ئێستا لەندەن کۆنگرەیەکی باڵای جیهانی تایبەت بە تەندروستی دەروونی بەخۆیەوە دەبینێت، کە وەزیر و لێپرسراوی زیاتر لە ٥٠ وڵات بەشداری تێدا دەکەن.

هەروەها حکومەتی بەریتانیا بەڵێنی داوە کۆمەکی زیاتر بە قوتابخانەکان بکات و تیمی کۆمەکی هەمیشەیی بۆ تەندروستی دەروونی دابین بکات، بە مەبەستی هاوکاریکردن و زانیینی ئاستی تەندروستی منداڵەکان و باری دەروونییان.

تیریزا مەی ڕایگەیاند، دەتوانن هەستکردن بە دۆخی نالەبار لە دەروونی کەسەکاندا لەناوبەرن، کە پاڵنەرە بۆ زۆرێک لەو کێشانەی کە مرۆڤەکانی بە بێدەنگی پێوەی دەناڵێنن و هەروەها ڕێگریکردنیان لەوەی خۆیان بکوژن.

دویل برایس وەزیری تەندروستی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی جیاکاری و خۆکوشتن لە ساڵی ٢٠١٠وە ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیایە و دەربارەی پۆستەکەی ڕایگەیاند، پلانی کاریگەر دادەڕێژن لە هەر چوار ناوچە جیاجیاکەی وڵات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خۆکوشتن و سودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیان بۆ دیاریکردنی شوێنی ئەو کەسانەی کە ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتی کارکردنی وەک وەزیری تەندروستی چاوی بە زۆرێک لەو کەسانە کەوتووە کە ئەندامێکی خێزانەکان خۆیان کوشتووە، چیرۆکی لە دەستدانەکەیان هێشتا لە دڵ دەرنەچووە و بۆ ماوەی زۆر پێوەی گیرۆدە بوون.

ڕوونیشیکردەوە دامەزراندنی وەزارەتێکی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی خۆکوشتن، هەنگاوێکە لە پێناو ئەو کەسانەی پێوستیان بە خۆشەویستی و بەسەرکردنەوەیە لە نزیکەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە دوو ساڵ لەمەوبەر تریرزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئاشکرایکرد، پلانیان هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەوڵەکانی خۆکوشتن کە ئەو بە (زوڵملێکردنی شاراوە) ناویبردووە، کە بەشێک لە نەخۆشەکانی بەریتانیا رووبەڕووی دەبنەوە.


ف.ق