ترامپ چاوی بە هاوسەری خاشقچی دەكەوێت

پێنج شەممە, 11 تشرینی یەکەم 2018 05:38

 

 

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئەو دەیەوێت چاوی بكەوێت بە هاوسەرەكەی رۆژنامەنووسە سعودییەكە، كە ئێستا مشتومڕێكی گەورەی لێكەوتۆتەوە لەسەر دیارنەمانی لەكونسوڵخانەی سعودییە لەشاری ئیستەنبۆڵ.

دوای ئەوەی (خەدیجە جەنگیز) هاوسەری (جەمال خاشقچی) لەڕێگەی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست داوای لە (دۆناڵد ترامپ) ی سەرۆكی ئەمریكا كرد هاریكاری بكات لەدۆزینەوەی چارەنووسی پیاوەكەی، ترامپیش داوای دیداری ئەو ئافرەتەی كردووە لەكۆشكی سپی.

هەروەها ناوبراو راشیگەیاندووە، هەماهەنگی لەگەڵ توركیا دەكەن سەبارەت بەدیارنەمانی خاشقچی لەنێو كونسوڵخانەی سعودییە لەشاری ئیستەنبۆڵ.

لەسەرێكی ترەوە كۆشكی سپی باسی لەوەكردووە، هەریەكە لە (جۆن بۆڵتۆن) ی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی و (جارید كۆشنەر) ی راوێژكاری تایبەتی ترامپ و (مایك پەمپیۆ) ی وەزیری دەرەوە قسەیان لەگەڵ (موحەمەد بن سەلـمان) ی جێنشینی سعودییە كردووە سەبارەت بەچارەنووسی خاشقچی.

 

 

 

ئـ . كـ