گێژەلوكەیەكی بەهێز فلۆریدا وێران دەكات

پێنج شەممە, 11 تشرینی یەکەم 2018 05:40

 

 

گێژەلوكەی وێرانكەری مایكڵ گەیشتۆتە كەنارەكانی فلۆریداو چاوەڕوان دەكرێت كارەساتێكی گەورەی مرۆیی لەدوای خۆیدا جێبهێڵێت.

گێژەلوكەكە پلەی چواری هەیەو لەئێوارەی دوێنێوە گەیشتۆتە كەنارەكانی فلۆریداو خێراییەكەی دەگاتە (250) كیلۆمەتر لەكاتژمێرێك و بەرپرسانی ئەمریكا پێیان وایە ناوچەكە تووشی كارەساتێكی گەورەی مرۆیی دەبێتەوە.

بەرپرسانی ویلایەتی فلۆریدا داوایان لەدانیشتوانی ناوچەكە كردووە، بەپەلە ناوچەكە چۆڵ بكەن و روو بكەنە شوێنێكی ئارام.

لەمبارەیەوە (ریك سكۆت) حاكمی ویلایەتی فلۆریدا رایگەیاندووە، ئەگەری هەیە ئەو گێژەلوكەیە كارەساتێكی گەورەی لێبكەوێتەوەو لە (100) ساڵی رابردوو وێنەی نەبووبێت.

 

 

ئـ . كـ