تومەنی ئێرانی (80%) ە بەهاكەی لەدەستداوە

11/10/2018 - 08:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

بەهۆی نزیك بوونەوەی جێبەجێكردنی سزاكانی ئەمریكا بەسەر ئێران، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، بەهای تومەنی ئێرانی زیاتر (80%) ی لەدەستداوە. 

پاشەكشەی بەرچاوی بەهای تومەن، بۆتە هۆی ئەوەی سەدان كەس لە هەرێمی كوردستان كە بازرگانی بەو دراوەوە دەكەن، مایەپووچ ببن.

لەماوەی هەفتەی ڕابردووشدا، بەهای تومەن بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی، بەهۆیەوە ژمارەیەك مامەڵەكاری ئەو دراوە دەیان هەزار دۆلار زیانیان بەركەوتووە.

 

 

ئـ . كـ