نهێنییەكی تر لەبارەی خاشقچی ئاشكرا دەكرێت

پێنج شەممە, 11 تشرینی یەکەم 2018 19:12

 

 

ڕۆژنامەنووسێكی بەریتانی لە زاری سەرچاوەیەكی سعودی ئاشكرای كردووە، كە (جەمال خاشقچی) لە ئێستادا زیندووەو لە ڕیاز زیندانی كراوە.

رۆژنامەی دەیلی مێل، ئەم ڕۆژنامەیە لە زاری سەرچاوەیەكی سعودی بڵاویكردۆتەوە، كە (جەمال خاشقچی) لە ئێستادا زیندووەو لە ڕیاز زیندانی كراوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەم سەرچاوەیە باسی لەوەكردووە، كە خاشقچی دوای چوون بۆ باڵیۆزخانەی سعودی بە ئۆتۆمبێلێكی مێرسیدسی ڕەش بە هاوڕێیەتی چوار بەرپرسی ئاسایشی سعودی بۆ فڕۆكەخانەی ئیستەنبۆل گوازراوەتەوە.

هەروەها باسی لەوەشكردووە، كە خاشقچی بە فڕۆكەیەكی تایبەت بۆ ڕیاز براوەو ئێستەش زیندانی كراوە.

ئەمە لە حاڵێك دایە كە ڕاپۆرتە میدیاییەكان باسی لەوە دەكەن كە (جەمال خاشقچی) لە باڵیۆزخانەی سعودییە لە ئیستەنبۆڵ كوژراوەو دواجار تەرمەكەی پارچە پارچە كراوەو فڕێ دراوە.

 

 

ئـ . كـ