وێنە.. یەكێك لە بكوژانی خاشقچی پاسەوانی تایبەتی محمد سەلمان بووە

چوار شەممە, 17 تشرینی یەکەم 2018 07:10

 


ڕۆژنامەی نیۆرك تایمز نهیننی نوێ لە كەیسی تیرۆركردنی ڕۆژنامەنوس جەمال خاشقچی لە نێو كونسوڵخانەی سعودیە لە ئەستەمبوڵ ئاشكرا دەكات، یەكێك لە ئەندامانی تیمە 15 كەسیەكەی لێپرسراوی كوشتن و پارچە پارچەكردنی ڕۆژنامەنوسەكە بوون، كەسی نزیك و ئەندامی تیمی پاسەوانی محمد بن سەلمان جێنشینی سعودیە بووە.


ڕۆژنامەی نیۆرك تایمز نوسیویەتی " یەكێك لە گومانلێكراوەكان كە لە فرۆِكەخانەی ئەستەمبوڵ وێنەی گیراوە، لە زۆرێك لە گەشتە نێو دەوڵەتیەكانی محمد بن سەلمان دا هاوسەر بووە، بەتایبەت لە گەشتەكانی بۆ ئەمریكا و فەڕەنسا و ئیسپانیا.


هەروەك سێ كەسی دیكەی تیمی تیرۆركردنەكە، ئەندامی تیمی پاسەوانی محمد سەلمان بوون.