"بن سەلـمان دەبێتە پەنابەر"

چوار شەممە, 07 تشرینی دووەم 2018 07:58

 

 

ڕۆژنامەیەكی عەرەبی لە زاری سەرچاوەیەكی ڕۆژئاوایی ڕایگەیاندووە، هەوڵەكان بۆ پەنابەر بوونی (موحەمەد بن سەلـمان) لە وڵاتێكی دیكە چڕتر كراوەتەوە.

ڕۆژنامەی (قودسی عەرەبی) لە میانەی یادداشتێك لە ژێر ناونیشانی (لە دوای وڵاتێك بۆ پەنابەری موحەمەد بن سەلـمان) نووسیویەتی: سەرچاوەیەكی ڕۆژئاوایی ئاماژەی داوە بە هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی وڵاتێك كە (موحەمەد بن سەلـمان) تێیدا پەنابەر بێت و لەم كەسە سعودییە لە بەرانبەر دۆسییەتی تیرۆری (جەمال خاشقچی) بەرگری بكات.

لە درێژەدا هاتووە: هەڵبەت بن سەلـمان تۆمەتی دیكەش وەك زیندانی كردنی شازادە سعودییەكان و شەڕی یەمەنی خراوەتە پاڵ و بە ئەگەری زۆر لە دوای وڵاتێك لە ئەوروپای ڕۆژهەڵات یان ئاساییە.


ئەمریكا لە ئێستادا دوو ڕێگەی هەیە یەكەم گەمارۆدانی سعودییەیان دوور خستنەوەی بن سەلـمان لە جێگری مەلیك سەلـمان و پەنابەر كردنی.

لەبەشێكی دیكەی ئەم یادداشتە نووسراوە: بن سەلـمان ناتوانێت بچێتە وڵاتێكی ڕۆژئاوایی، چونكە یاسا نێودەوڵەتییەكان بە سەریدا دەسەپێت و خەڵكی ئەو وڵاتانە بە چوونی ڕازی نابن كەواتە تەنیا وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات و ئاسیا دەتوانن پەنابەری پێبدەن، بن سەلـمان بێ گومان ناتوانێت لە عەرەبستان بمێنێتەوە، چونكە تۆڵەی لێدەكرێتەوە.

 

ئـ . كـ