ئەمریكا : هەر وڵات و كۆمپانیاییەك مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، سزای دەدەین

پێنج شەممە, 08 تشرینی دووەم 2018 06:09

 

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری بەهەر وڵاتێك و كۆمپانیایەك دەدات كە مامەڵە لەگەڵ كەشتییە ئێرانییەكان و كەرتی بەنكی ئەو وڵاتە بكەن.

دووشەممەی رابردوو سزای نوێی ئەمریكا بۆ سەر ئێران چووە بواری جێبەجێكردن، بۆ ئەو مەبەستە سەدان كۆمپانیاو كەسایەتی و كەرتی بەنكی چوونە ڕیزی سزاكانەوە.

هەر بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، هەر كۆمپانیاو وڵاتێك مامەڵە لەگەڵ كەشتییەكان و كەرتی بەنكی ئێرانیدا بكات، ئەوا ڕووبەڕووی سزادان دەبێتەوە.

پێشبینی كراوە بەهۆی سەپاندنی ئەو سزایانەوە دۆخی ئابووری ئێران شڵەژانی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت و زیانی ملیارەها دۆلاریان پێبگات.

 

 

ئـ . كـ