"پێویست بكات كوشتنی خاشقچی دەبرێتە نەتەوە یەكگرتووەكان"

04/12/2018 - 10:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند : ئەنقەرە شوێنی دۆسیەی كوشتنی (جەمال خاشقچی) گرتووەو پێویست بێت دەیبەینە نەتەوە یەكگرتووەكان.

(ڕەجەب تەیب ئەردوگان) سەرۆك كۆماری توركیا ئاشكرای كرد: جارێكی تر ئەو پرسیارە لە عەرەبستانی سعودیە دەكەین كە كێ فەرمانی كوشتنی خاشقچی دەركردووە، شوێنی شاردنەوە تەرمەكەی لە كوێیەو چ كەسانێك لەو كوشتنەدا بەشداریان كردووە ؟؟

ناوبراو وتی: بەرپرسانی سعودیە بە تەواوەتی لە شێوەی كوشتن و ئازارێك كە ناوبراو لە كاتی كوشتندا كێشاوییەتی ئاگادارن.

ئەردوگان وتیشی: داواكاری گشتی توركیا تەواوی زانیاری و بەڵگەنامەكانی كە لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەی خاشقچی بە دەستی هێنابوو داویەتە سعودییەكان، بەڵام هیچ كاردانەوەیەكیان نیشان نەداوە.

سەرۆك كۆماری توركیا لە درێژەدا وتویەتی: شاردنەوەی زانیارییەكانی پەیوەندیدار بە كوشتنی خاشقچی لەلایەن گروپی تیرۆری ناوبراوەوە، بۆ پاڵپشتی لە كەسێكە كە فەرمانی كوشتنی خاشقچی دەركردووە.

ئێمە شوێنی دۆسیەی كوژرانی خاشقچی دەگرین و ئەگەریش پێویست بێت بۆ فشار خستنە سەر دەزگای دادی نێودەوڵەتی لەم بوارەوە دەچینە لای نەتەوە یەكگرتووەكان.

 

 

ئـ . كـ