پاشای سعودییە یەكەم نامەی فەرمی گەیاندە میری قەتەر

چوار شەممە, 05 کانونی یەکەم 2018 05:43

 

 

ئاژانسی دەنگ‌ و باسی فەرمی قەتەر دەڵێت، میری وڵاتەكەیان (شێخ تەمیم بن حەمەد) دەعوەتنامەیەكی لە (سەلـمان بن عەبدولعەزیز) پاشای عەرەبستانی سعودیـیە پـێگەیشتووە تاكو بەشداری بكات لە كۆنگرەی ئەنجوومەنی هاریكاری وڵاتانی عەرەبی كەنداو، ئەوەی بڕیارە لە (9/12) لە سعودیـیە بەڕێوەبچێت.

ئاژانسەكە ڕایگەیاندووە، (عەبدوللـەتیف بن ڕاشد زەیانی) سكرتێری گشتی ئەنجوومەنی هاریكاری وڵاتانی عەرەبی كەنداو داوەتنامەكەی داوەتە دەستی سوڵتان (بن سەعەد مەریخی) وەزیری كاروباری دەرەوەی قەتەر تاكو (شێخ تەمیم) بەشداری بكات لە كۆنگرەی (39) هەمینی ئەنجوومەنەكەیان.

جێگەی ئاماژەیە لەوەتەی (5) ی مانگی شەشی ساڵی (2017) ەوە هەریەك لە سعودیـیەو بەحرەین و ئیمارات و میسر هەموو پەیوەندیـیەكی دیبـلۆماسی و بازرگانی و ئابوریـیان لەگەڵ قەتەر بڕیوە، ئەمەش بە تۆمەتی پشـتیوانیكردنی قەتەر لە تێرۆر، بەڵام قەتەر ئەو تۆمەتە ڕەتدەكاتەوە.

 

ئـ .كـ