بوومەلەرزەیەكی بەهێز روویدا، هۆشداری لەدروست بوونی تسۆنامی درا

چوار شەممە, 05 کانونی یەکەم 2018 06:47

 

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەكی بەهێز كەناری دوورگەیەكی لەنێو زەریای هێمن هەژاندووەو پاشان هۆشداری تووند دراوە لەئەگەری دروست بوونی شەپۆڵە بەهێزەكانی تسۆنامی.

سەنتەری چاودێری بوومەلەرزەو كارەساتەكانی زەریای هێمن رایگەیاندووە، هێزی بوومەلەرزەكە (7.6) پلە بووە بەپێی پێوەری ڕێختەرو كەناری دوورگەی (ئەرخەبێل نیو كاڵیدۆنیای فەرەنسی) یان هەژاندووەو دواتر هۆشداری دراوە لەئەگەری دروست بوونی شەپۆڵەكانی تسۆنامی لەنێو زەریاكەدا.

زانیارییەكان باس لەوەدەكەن، دوا بەدوای روودانی بوومەلەرزە بەهێزەكە هەست كراوە شەپۆڵی دەریاكە زیاترو بەرزتر بۆتەوە.

دوا بەدوای ئەوەش دانیشتووانی دوورگەكە ئاگاداركراونەتەوە، كە بەپەلە ناوچەكەیان چۆڵ بكەن و پەنا بۆ شوێنی ئارامتر ببەن.

 

 

ئـ . كـ