ئه‌و كه‌سه‌ی چاوی سه‌گه‌كه‌ی ده‌رهێنا ده‌ستگیر كراوه‌

چوار شەممە, 05 کانونی یەکەم 2018 13:24
چه‌ند رۆژێكه‌  وێنەی سەگێک کە هەردووچاوی دەرهێنراوە، تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی بەشێوەیەکی بەرفراوان داگیر كردوه‌ ، زۆرێك  پێیانوابوه‌ ئه‌م روداوه‌ له‌ هەرێمی کوردستاندا روویداوە، بەڵام ئه‌م روداوه‌  لەوڵاتی ئوردون ڕوویداوە  و كه‌سكه‌ش ده‌ستگیر كراوه‌ .
له‌ چه‌ند رۆژی رابرووی ، وێنه‌ی سه‌كێگ بڵاو كرایه‌وه‌ ئاسەواری ئەشکەنجەدانی زۆری پێوە دیارە، بەهۆی ئەوەی کلکی بڕاوە و هەردوو چاوی دەرهێنراوە، خوێنێکی زۆری لەبەر رۆیشتووە.

ماڵپەڕی زاده‌ی ئورده‌نی لە هەواڵێکدا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکاندا ئاماژەی بە تاوانەکە کردووە و ئەوەشی ئاشکراکردووە کە شەوی رابردوو لە ئوردون دەزگا ئەمنییەکان ئەو شۆفێرەیان دەستگیرکردووە کە سەگێکی بەدوای ئۆتۆمێلەکەیدا راکێشاوە، لە هەفتەی رابردووش چەندین حاڵەتی لەمشێوەیە روویانداوە وەک دەرمانخواردنکردن و راکێشانی سەگ بەدوای ئۆتۆمبێلدا.

ماڵه‌په‌ره‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌،ئه‌مه‌ تاوانێكی دراندانه‌یه‌ له‌ هه‌فته‌ی رابردو له‌وڵاتی ئوردن رویداوه.

ن.ش