ئابوری ... بەهۆی ناڕوونی سیاسەتی ئۆپێك، نرخی نەوت دادەبەزێت

هەینی, 07 کانونی یەکەم 2018 10:51

 

 

بەهۆی سیاسەتە ناڕوونەكانی ڕێكخراوی ئۆپێك، نرخی نەوت ڕووی لەدابەزین كردۆتەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە كە نرخەكان خۆیان ڕوویان لەدابەزین بوو.

ڕێكخراوی ئۆپێك بڕیاریداوە پرسی كەمكردنەوەی هەناردەی نەوتەكەی دوابخات، ئەوەش كاریگەری هەبووە لەسەر جارێكی تر دابەزینی بەهای نەوت لەبازاڕەكانی جیهان.

راپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان باسیان لەوەكردبوو، كە ئۆپێك بڕیاریدابوو، ڕۆژانە لایەنی كەم (150) هەزار بەرمیل نەوت لەهەناردەكەی كەم بكاتەوە، بەڵام بڕیارەكەی دواخستووە.

بۆ ئەو مەبەستە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (59.49) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (50.98) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

 

 

ئـ . كـ