دەیان هەزار پۆلیس لەسەرتاسەری ئەو وڵاتە بڵاوەیان پێكرا

شەممە, 08 کانونی یەکەم 2018 06:23

 

 

لەكاتێكدا سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا بڕیاریداوە دەیان هەزار پۆلیس لەسەرتاسەری وڵات بڵاوەپێبكات و تاوەری ئیڤلیش داخرا.

(ئێدوارد فیلیپ) سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا ڕایگەیاند، (89) هەزار پۆلیس لە سەرتانسەری وڵات جێگیر دەبێت كە (8) هەزاریان لەشاری پاریس دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە كە ڕێكخراوی كاریگەری و فەرمانبەرانی فەرەنسا داوایان لە هێزەكانی پۆلیس و ڕێكخراوە ئەمنییەكان كردووە كە بچنە ڕیزی هێلەگ زەردەكان و بەشداری خۆپێشاندانەكان بكەن.

بڕیار وایە كە لە ئەمڕۆوە مانگرتنی سەرتانسەری بەڕێوەبچێت تاكوو ئەو كاتەی حكومەت وەڵامی داواكاری خۆپێشاندەران دەداتەوە.

لەلایەكی دیكەوە بەڕێوەبەرایەتی تاوەری ئیڤڵ ڕایگەیاندووە، دوێنێ‌ بەهۆی خۆپێشاندانەكان ئەم تاوەرە مێژووییە داخراوە.

هەموو ئەمانە لە حاڵێكدا بەڕێوەدەچێت كە حكومەتی فەرەنسا تاكوو ئێستا لە دوو داواكاری خۆی پاشەكشەی كردووە.

شایانی باسە كە لە خۆپێشاندانەكانی فەرەنسا تاكوو ئێستە چوار كەس كوژراون و بە سەدان كەسی دیكەش بریندار بوون.

 

ئـ . كـ