ئەمڕۆ لە فەڕەنسا ژیان دەوەستێت

08/12/2018 - 10:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە خۆپیشاندانی فراوان لە فەڕەنسا بەڕێوەبچێت و بەهۆی دروستبونی مەترسیش بەشێكی زۆر لەشوێنەگشتیەكانی ئەو وڵاتە دادەخرێت و بەپێیەش بێت ئەمڕۆ لەو وڵاتە ژیان دەوەستێت.



بەهۆی فراوان بونی خۆپیشاندانەكان لەپاریسی پایتەختی فەڕەنسا لەئەگەری رووداوی توندوتیژی كە بڕیارە هەزاران هێلەك زەرد بەشداربن تێیدا، ئێدوارد فیلیپ سەرۆك وەزیرانی فەڕەنسا رایگەیاند: 89 هەزار پۆلیس بۆ ڕاسپێردراون بۆ گرتەبەری ڕێوشوینی ئەمنی توند و ڕێگریكردن لەهەر حاڵەتێكی نەخوازراو كە لەخۆپیشاندانەكاندا ڕوبدات.

 

هەروەها ڕاشیگەیاند: لەبەردەم ئەگەری رووداوی توندوتیژیدا، بڕیار دراوە دووكان و بازاڕەكان و مۆزەخانەكانی سەر شەقامی شامپ-ئیلیزە و بورجی ئیڤل كە سیمبولی پاریسە ناكرێنەوەو هەروەها یاریی نێوان یانەی پاریسان جێرمان و مۆنت پێلیەر كە بریاربوو لە پاریس بەڕێوەبچێت، دواخراوە.

 

 

 

 

س ب