لەخۆپیشاندانەكانی فەڕەنسا 30 كەس بریندارەو 720 كەسیش دەستگیركراون

09/12/2018 - 10:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

لە خۆپیشاندانەكانی هێلەك زەردەكان لە شاری پاریس پایتەختی فەڕەنسا ٣٠ كەس برینداربوون و زیاتر لە 720 كەسیش دەستگیركراون.

 


بەگوێرەی هەواڵی بەشێك لە ئاژانسە جیهانیەكان، دوێنێ شەممە خۆپیشاندانێكی فراوان لەپاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەڕێوەچوەو لەخۆپیشاندانەكاندا 30 كەس بریندار بوون كە سێ كەسیان پۆلیسن.

 


لە خۆپیشاندانەكانی ئەو وڵاتەوە زیاتر لە 31 هەزار كەس بەشداریان كردوەو نزیكەی ھەزار كەس لەسەرتاسەری وڵات بردرانە بنكەكانی پۆلیس و ٧٢٠ كەسیان دەستگیر كراون.

 

 

 

 

س ب