سوریا ڕەدی دەكاتەوە فڕۆكەخانەی دیمەشق ڕوبەڕوی هیچ هێرشێك بوبێتەوە

10/12/2018 - 12:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

دەزگای ڕاگەیاندنی فەرمی سوریا ڕەدی كردەوە فڕۆكەخانەی دیمەشقی نێودەوڵەتی ڕووبەڕووی هیچ هێرشێك بووبێتەوە.

 

پەیامنێری دەزگای ڕاگەیاندنی فەرمی سوریا لە زاری چەند سەرچاوەیەكی فڕۆكەخانەكەوە بڵاویكردەوە:" هیچ هێرشێك نەكراوەتە سەر فڕۆكەخانەكە و جموجۆڵەكانیش ئاسایین."

 

سەرچاوەیەكی نزیك لە ئاژانسی فرانس پرێسەوە وتی:" لەوانەیە ئاگاداركردنەوەیەكی هەڵەبووبێت."

 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكان مرۆڤ وتی كۆمەڵێك تەقینەوە ناوچەیەكی نزیك فڕۆكەخانەی دیمەشقی نێودەوڵەتی هەژاندووە كە كۆگای چەكی لێیە، بەڵام هۆكاری تەقینەوەكان نەزانراوە.

 

 

 

 

س ب