سوپای ئیسرائیل ١٦ هاوڵاتی فەلەستینی دەستگیركرد

10/12/2018 - 13:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند ڕایدەگەیەنێت: شەوی ڕابردوو ١٦ ھاووڵاتی فەلەستینیان لە كەناری ڕۆژئاوا دەستگیركردووە.

 

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: درەنگانی شەوی رابردوو ھەڵمەتێكی لە كەناری رۆژئاوا ئەنجامداوە و لەو هەڵمەتەدا ١٦ ھاووڵاتی فەلەستینی بە تۆمەتی تێوەگلان لە ئەنجامدانی چالاكی تیرۆریستی دەستگیركراون و بەمەبەستی لێكۆڵینەوە رەوانەی بنكەكانی ئەمنی كراون.

 


جێگای ئاماژەبۆكردنە سوپای ئیسرائیل چەند ڕۆژجارێك لە كاتەكانی شەودا ھەڵمەت لە كەناری رۆژئاوای فەلەستین ئەنجام دەدات و بەتۆمەتی جۆراوجۆر ھاووڵاتییانی فەلەستینی دەستگیردەكات.

 

 

 

 

س ب