بوومەلەرزەیەك دەریای ئیجەی ھەژاند

سێ شەممە, 11 کانونی یەکەم 2018 07:42

 


سەرۆكایەتی ئیدارەی فریاكەوتن و كارەساتە سروشتیەكان لە توركیا ڕایدەگەیەنێت: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە بومەلەرزەیەك دەریای ئیجەی ھەژاند.

 


سەرۆكایەتی ئیدارەی فریاكەوتن و كارەساتە سروشتیەكان لە توركیا لەسەر ڕودانی بومەلەرزەیەك ڕایگەیاند: بوومەلەزرەیەك بەگوڕی 4.2 پلە بە پێوەری رێختەر، دەریای ئیجە نێوان توركیا و یۆنانی ھەژاند.

 


لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە: بومەلەرزەكە لە كاتژمێر ٠٧:١١ بە كاتی توركیا ڕویداوە كە ناوەندەكەی كەناراوەكانی ناوچەی ماگنیسیا لە یۆنان بوو.

 

 

 

 

س ب