موبارەك داوای سەروەت و سامانەكەی لە یەكێتی ئەوروپا دەكاتەوە

13/12/2018 - 09:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

دادگای باڵای ئەوروپا رەتی داوایەكی سەرۆكی پێشووی میسر دەكاتەوە كە داوای كردووە سەروەت و سامانە بلۆككراوەكانی بۆ بگەڕێتەوە.

(حوسنی موبارەك) كە لە شۆڕشی ساڵی (2011) لەسەر حوكم لادرا، خۆیی و خانەوادەكەی كۆمەڵێك گەندەڵیاندرایە پاڵ بەتایبەتی لە سپی كردنەوەی دارایی گشتی بۆ بەرژەوەندی خۆی.

دوای كودەتای سوپای وڵات بەسەركردایەتی سیسی، (موحەمەد مورسی) خرایە زیندان و موبارەكیش ئازادكرا، ئێستاش موبارەك داوای كردووە سەروەت و سامانە بلۆككراوەكانی بۆ بگەڕێتەوە، بەڵام دادگای یەكێتی ئەوروپا رەتی داواكەی كردۆتەوە.

یەكێتی ئەوروپا راشیگەیاندووە، بڕیاری بلۆككردنی سەروەت و سامانی موبارەك بۆ ئەوەیە تاكو ئەو وڵاتە پشتیوانی لە پرۆسەی دیموكراتی و سەروەی یاساو بنەماكانی یاسای نێودەوڵەتی بكات.

 

 

ئـ . كـ